به‌كارهێنانى ڤاكسینى (COVID_19) وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كۆرۆناى گۆڕاو پشتڕاستكرایه‌وه

یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ى كه ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیاكانى به‌ریتانیا ئه‌نجامى نوێترین توێژیهنهوهیان ئاشكرا كرد كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ڤاكسینه‌ى كه وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ (COVID_19) به‌رهه‌مهێنراوه ده‌توانێت به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆرۆناى گۆڕاو هه‌بێت.
به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر نه‌خۆشانى تووشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو و (COVID_19) تاقیكراونه‌ته‌وه له به‌ریتانیا و ئه‌فریقاى باشوور ده‌ركه‌وتووه، “ئه‌و ڤاكسینه‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ڤایزهرهوه دروستكراوه و چاره‌سه‌رى تووشبووانى (COVID_19)ى پێده‌كرێت، هه‌مان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو و چاره‌سه‌ریان ده‌كات”.
ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه له وڵاتى به‌ریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، له ئێستادا جگه له‌و وڵاته چه‌ند حاڵه‌تێكى له چه‌ند وڵاتێكى تر تۆماركراون له‌وانه‌ش وڵاتى لوبنان.
نیشانه‌كانى كۆرۆناى گۆڕاو هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانى تووشبوون به (COVID_19)، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى كۆرۆناى گۆڕاو ده‌بن، به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه پله‌ى گه‌رمیان زۆر به‌رز نابێته‌وه، به‌ڵام تووشى سكچوون و وشكبوونه‌وه و هێڵنجدان ده‌بن.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
39 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



