پزیشكێكى ئه‌مریكى پاش دوو هه‌فته له وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

گریگۆرى مایكڵ، پزیشك | فۆتۆ: CNN
SNN
پزیشكێكى ئه‌مریكى ته‌نیا دوو هه‌فته له‌دواى وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات و گومانى گه‌وره دروستده‌كات.
گریگۆرى مایكڵ، پزیشكێكى ئه‌مریكى ته‌مه‌ن 56 ساڵانه له ویلایه‌تى فلۆریدا له ئه‌مریكا پاش دوو هه‌فته له وه‌رگرتنى ئه‌و ڤاكسینه‌ى كه كۆمپانیاى ڤایزه‌ر تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌شه‌ى پێداوه تووشى حاڵه‌تێكى ته‌ندروستى جیاواز ده‌بێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
مردنى گریگۆرى گومانى زۆرى دروستكردووه، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه سه‌نته‌رى كۆنترۆڵى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌یان رایگه‌یاند: “گریگۆرى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له 18ى كانونى یه‌كه‌م، ڤاكسینه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وان بارى ته‌ندروستییان باش و جێگيره، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان له مردنى ئه‌و پزیشكه به‌رده‌وامن پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستدابێت”.
هێدى نیكلێمانن، هاوسه‌رى ئه‌و پزیشكه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسوویهتى: “رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، به‌یه‌كه‌وه له سه‌نته‌رى پزیشكى ماو‌نت سایناى ڤاكسینى كۆرۆنامان وه‌رگرت، دواى سێ رۆژ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ست و قاچى ده‌ركه‌وت رۆیشتین بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه كارى لێده‌كات ماوه‌ى 15 ساڵه له سه‌نته‌رى ماو‌نت سایناى، بۆمان ده‌ركه‌وت رێژه‌ى مه‌ینى خوێنى له ئاستى ئاسایی به‌رزتره، دواتر له به‌شى چاودێرى چڕ داخڵكرا، پاشا ماوه‌یه‌ك مانه‌وه جه‌ڵته لێیدا و گیانى له‌ده‌ستدا”.
كۆمپانیاى ڤایزه‌ر ره‌تیده‌كاته‌وه گریگۆرى به‌هۆى ڤاكسینه‌كه‌ى ئه‌وانه‌وه گیانى له‌ده‌ستدابێت و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و هۆكارى راسته‌قینه‌ى كۆچى دوایی ئه‌و پزیشكه نادیاره”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


