كازمى: له چه‌ند رۆژى داهاتوودا زیاتر له نیوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میدیاكانى عێراق به‌شێك له ده‌قى گفتوگۆى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى به‌رگرییان بڵاوكرده‌وه كه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگى یادى 100 ساڵه‌ى بونیادنانى سوپاى عێراق دوێنێ شه‌و ئه‌نجامیانداوه.
له میانى گفتوگۆكه‌دا مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندووه: “رێگه‌ناده‌ین عێراق ببێته مه‌یدانى ململانێ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌مڕۆ به‌دواوه، له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا زیاتر له نیوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه”.
وتوشیه‌تى: “كشانه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانى نێوان عێراق و ئه‌مریكایه، له داهاتوودا ته‌نیا چه‌ندسه‌د سه‌ربازێكیان له عێراق ده‌مێنێته‌وه به مه‌به‌ستى راهێنانكردن به سوپاى عێراق و یارمه‌تیدانى هونه‌رى كه سوپاى عێراق پێویستى پێیه‌تى”.
له به‌رامبه‌ردا جومعه عیناد، وه‌زیرى به‌رگری عێراق به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى وتووه: “ئه‌گه‌ر به وردى كارنه‌كه‌ین عێراق ده‌بێته مه‌یدانى ململانێكان و شه‌ڕى ناوخۆ دروستده‌بێت”.
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه: “پێویسته سیاسییه‌كانى عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانیان وه‌لابنێن و له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق كاربكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ یان هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراوى تر رووبدات هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه زیانیان پێده‌گات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


