
دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئەندامە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی داوایانکرد دووبارە لێپێچینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکرێت دوای ئەوەی بەهۆی هاندانی ئەوەوە لایەنگرانی هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس.
لە ئەنجومەنی نوێنەران کە لە زۆرینەی دیموکراتەکان پێکهاتووە، ئەمڕۆ لە دژی وتە و هاندانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەنگی ناڕەزاییان خستەپاڵ یەکتر، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو رێکارانە ئاشکرابکەن کە دەیگرنەبەر.
نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و چەک شومەر سەرۆکی فراکسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران، داوایان لە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکا کردووە ماددەی 25 لە دەستووری ئەمریکا بەکاربهێنن بۆ ئەوەی دەسەڵات لە دۆناڵد ترەمپ بسەننەوە، پێنس ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
پیلۆسی و شومەر وتوویانە ئەگەر مایک پێنس داواکەی ئەوان بۆ لێسەندنەوەی دەسەڵات لە ترەمپ رەتبکاتەوە ئەوا کاردەکەن بۆ لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە لە دەسەڵاتدا و بڕیارە 20ی ئەم مانگە بایدن شوێنی بگرێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


