
فالح فەیاز
SNN
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکانی کرد لە ئەمریکا، ئەمڕۆ واشنتن سزای بەسەردا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، سزای بەسەر فالح فەیازدا سەپاندووە، راشیگەیاند: فالح فەیاز ئاسانکاری بۆ کردەوەی تیرۆرستی کردووە.
ئەمریکا فالح فەیازی بەوە تۆمەتبارکردووە کە ساڵی رابردوو لە سەرکوتکردکردنی خۆپیشاندەرانی عێراقدا دەستی هەبووە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە: “حەشدی شەعبی چالاکوانانی عێراق دەکاتە ئامانج”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتبووی دەبێت بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ بکرێت و پارێزگاری لە سەروەری عێراق بکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



