لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ئۆساسۆنا

0
731
زیدان

SNN Sport

سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە و دۆخی یانەکەی کرد.

سەرەتا زیدان لە کۆنگرەکە وتی:” تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنام کردووە  نێگەتیڤ بووە، هەموو شتێک هەر ئەوە بووە،ئێمە ئامادەبووین ئەگەر هەر شتێک رووبدات،دەچین بۆ یاریگایەکی ئاڵۆز،دەبێت ئێمە ئامادەبین  بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاست،ئێمە بە خۆشحاڵییەوە یاری دەکەین و نازانین چی روودەدات، هەمیشە سەفەر دەکەین و ئامادەکاری دەکەین بۆ یاریەکە،یارییەکی جیاواز دەکەین”.

دواتر وتی:”گرنگترین شت ئەوەیە کە یاریزانەکان ئامادەن،ئێمە لێرەین بۆ ئامادەکاری و بردنەوەی یاریەکە،راهێنەر یاریزانەکان دیاری دەکات و ئەوانیش بە باشی راهێنان دەکەن،کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ، زۆر باشن، ئەزموونیان هەیە،دەزانن شێوازی یارییەکان چۆنە،25 یاریزان ئامادەی یاریەکەن،من نامەوێت رامۆس و ڤازکوێز یانەکە جێبهێڵن، بەڵام لە تۆپی پێ تۆ هەرگیز نازانیت چی روودەدات،هازاردیش لەگەڵماندایە و بە بەردەوامی راهێنان دەکات،بەڵام نازانم 90 خولەک یاری دەکات یان نا،بە سبەی بیبینین”.

لە کۆتایدا لەسەر دۆسیەکەی بنزیمە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا وتی:”من پشتگیری ئەو یاریزانە دەکەم،ئەم دۆخە ئاسان نیە، من پێم وایە ئەو باشە و تیشکی خستە سەر کارەکەی بە بێ گوێدانە ئەو کێشەیە،ئەمە دۆخێکی ئاڵۆزە،بەڵام ئەو کار دەکات چونکە ئەو شتەیە کە حەزی لێیەتی،دەیەوێت هەموولایەک دڵخۆش بکات”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this