
پارەی عێراقی
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە: بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە SNNی راگەیاندووە: بڕیار وایە لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن و لە هەموو ئەگەرێکدا پێش کۆتایی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.
سەبارەت بە داهاتی کۆکراوەی وەزارەتەکە، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە: لە ئێستادا 440 ملیار دینار لە وەزارەتەکە ئامادەیە و چاوەڕوانی پارەی نەوت دەکەن تا ناوەڕاستی مانگ بگات بە دەستیان لەگەڵ گەشتنی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
تا ئێستا بەپێی ئەو داهاتانەی لە بەردەستیاندایە و بۆیان گەڕاوەتەوە، جگە لە پارەی نەوت 350 ملیار دیناری داهاتی کۆکراوەیان لە بەردەستدایە، کە داهاتی خاڵە سنوریەکان و ناوخۆیە و 90 ملیار دیناریش پارەی مانگی رابردوو، واتە 440 ملیار دینار ئامادەیە.
لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە فەرمانگەکان کردبوو لیستی موچەی مانگەکانی 11 و 12 و 1ی فەرمانبەران ئامادە بکەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



