
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021.
چاوەڕوان دەكرێت پشكی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بێت ئەگەرهاتوو پەرلەمانی عیراق رازی بێت بەو رێككەوتنەی كە هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و داهاتی دەروازەكان كردوویانە.
لە پرۆژە یاساكەدا بودجەی گشتی عێراق بە 164 ترلیۆن دینار و كورتهێنانی 71 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 42 دۆلار و بەهای یەك دۆلاریش بە هەزار و 450 دینار دیاری كراوە.
لە ماوەی رابردوودا محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە هەوڵدان کۆدەنگی لایەنە حزبییەکان لە پەرلەمان دروستبکەن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، پێش ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



