“لە بودجەی عێراقدا نادادپەروەری لە پشکی ناوچە شیعە و سوننەکاندا هەیە”

بەغدا
SNN
هاوپەیمانێتی سائیرون ناڕازین لە پشکی ناوچە شیعەکان لە پرۆژەیاسای بودجە، بەتایبەت ئەو پشکەی کە بۆ پارێزگای بەسڕە دیاریکراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراقیش بۆچوونی پێچەوانەی هەیە.
بەدر سیاد، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی: نادادپەروەری لە پشکی هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەیە، بەتایبەت پارێزگای بەسڕە کە پشکێکی کەمی بۆ دیاریکراوە.
وتیشی: “پێش کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانێتی سائیرون لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدەدات”.
لەلایەکی دیکەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: “نادادپەروەری لە پرۆژەیاسای بودجەدا هەیە، بەڵام بەجۆرێکە کە لە پرۆژەیاساکەدا پارەی زیاتر بۆ ئەو ناوچانە دیاریکراوە کە شیعەنشینن”.
جەمال کۆچەر وتوویەتی: “هەرسێ پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا هێندەی پارێزگایەکی شیعە پشکی لە بودجەدا بۆ دیارینەکراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەکەن، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی داراییش بە SNNی وتووە: “وەک لایەنە کوردیەکان لە هەوڵداین کۆدەنگی لە نێوان خۆماندا دروستبکەین”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



