
ئەدریانۆ و زانێتی
SNN Sport
خافێر زانێتی کاپتن و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، گەورەترین شکستی خۆی ئاشکرا دەکات کە لە ماوەی رابردوو نەیتوانیوە ئەدریانۆی بەرازیلی لە دۆخێکی خراپی دەروونی رزگار بکات.
زانێتی دەڵێت:”هەمووان وتیان ئەدریانۆ تێکەڵەیەکە لە رۆناڵدۆی دیاردە و ئیبراهیمۆڤیچ،بەڵام بەهۆی مردنی باوکی، ئەو یاریزانە نەیتوانی بەسەر خەمۆکیدا زاڵ ببێت،وەک گروپێک هەرگیز نەمانتوانی ئەو لەو تونێلەکە دەربێنینە دەرەوە،ئەمە گەورەترین شکستم بوو،کاتێک نەمتوانی ئەو یاریزانە لەو دۆخە دەربهێنم”.
ئەدریانۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل،ئەو یەکێکبوو لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان و لەگەڵ بەرازیل و یانەکەی ناوبانگی هەبوو، هەفتانە 100هەزار یۆرۆ مووچەی وەردەگرت، ئێستا لە شەقامێکی هەژاردا لە شاری ریۆ دی جانێرۆی وڵاتەکەی دەژی.
ئەدریانۆ لە ساڵی 2006 بەهۆی کۆچی دوایی باوکی تووشی خەمۆکییەکی زۆر بوو، بەوهۆیەوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لە ئینتەرمیلان و بەرازیل لە دەستدا.
ئەدریانۆ توانی کۆپا ئەمریکای 2004 و جامی کیشوەرەکانی 2005 لەگەڵ بەرازیل بباتەوەو توانیشی لەگەڵ سامپا بۆ چارەگی کۆتایی مۆندیالی 2006 سەربکەون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



