فڕۆکەیەکی هێڵی ئیندۆنیسی دوای فڕینی لەفڕۆکەخانە لە رادار وندەبێت

جۆرێک لە فڕۆکەکە
SNN
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی ئیندۆنیسیا دوای فڕینی لە فڕۆکەخانە، لە بەردەم شاشەکانی چاودێری وندەبێت کە بەنیاز بووە گەشتێکی ناوخۆیی ئەنجام بدات.
میدیای ئیندۆنیسیا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ شەممە لە فڕۆکەخانەی جاکارتا فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سریۆویجایا دوای رفینی لە فڕۆکەخانە لەبەرچاو ونبووە.
بەپێی میدیا رەسمییەکانی جاکارتا، فڕۆکەکە بە نیاز بووە گەشتێکی ناوخۆیی ئەنجامدات لە جاکارتای پایتەختەوە بۆ هەرێمی کالیمانتان-ی خۆرئاوا.
ئیدارەی کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی سریۆویجایا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “لە هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریدان لەبارەی رووداوەکە و هێشتا هیچ زانیارییەک نییە لە بارەی چارەنووسی فڕۆکەکەوە”.
هاوکات وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیسیا دەڵێت: “هەموو ئامادەکارییەکیان دەستپێکردووە بۆ رزگار کردنی فڕۆکەکە لە تێکشکان و ئەگەری کەوتنەوەی قربانی”.
کەمێک پێش ئێستاش تەلەڤزیۆنی میترۆ تیڤی نووسیبووی کە فڕۆکەکە زیاتر لە 50 سەرنشینی هەڵگرتووە و جۆرەکەشی (بۆینگ – 737- 500)یە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



