كازمى چى به سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان وتووه له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه؟

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: مسته‌فا كازمى به سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى راگه‌یاندووه، پرۆژه‌یاساى بودجه وه‌ك خۆى تێبپه‌ڕێنن، ده‌شڵێت: “تا ئێستا هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كان له‌باره‌ى پشكى كورد له بودجه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان به SNNى راگه‌یاند: “له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران به سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى راگه‌یاندووه كه پێویسته پرۆژه‌یاساى بودجه وه‌ك خۆى تێبپه‌ڕێنرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كان به‌رامبه‌ر پشكى كورد چۆنه، ئایا تاوه‌كو ئێستا وه‌ك رابردوو سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پشكى كورد تێنه‌په‌ڕێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى دانراوه، شیروان میرزا وتیشى: “ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه كرا، رۆژى دووشه‌ممه‌ش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌كرێت، دواى ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵوێستیان وه‌ك رابردووه یاخود نا، تا ئێستاش هه‌ڵوێستیان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، چونكه شه‌ڕى راسته‌قینه‌ى بودجه له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م ده‌ستپێده‌كات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ماددانه‌ى كه په‌یوه‌سته به پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه پێویستى به جوڵه و هه‌وڵێكى سیاسى گه‌وره هه‌یه له‌پاڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ى كه شاندى باڵاى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه دایان و توانیا له‌سه‌رى بگه‌نه رێككه‌وتن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: “راسته مسته‌فا كازمى به سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى راگه‌یاندووه كه پێویسته بودجه وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه تێبپه‌ڕێنرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه روونادات، چونكه له په‌رله‌مان و ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى دارایی ده‌سه‌ڵاتى چاكسازیمان هه‌یه و ده‌ستكارى چه‌ندین مادده ده‌كه‌ین و كه‌م و زیادى بۆ ده‌كه‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


