پۆمپیۆ وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە و دەڵێت ناهێڵین هیچ یۆرانیۆمێک بپیتێنن

مایک پۆمپیۆ
SNN
ماوەی چەند رۆژێکە ئێران هەڕەشەی توند دەکات و دەڵێت پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ رێژەی %20 زیاد دەکەم گەر ئەمریکا و ئەوروپا سزاکانیان لەسەر ئێران هەڵنەگرن، لە وەڵامێکیشدا ماکیک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ناهێڵین ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی درەوەی ئەمریکادا هاتووە، گرنگە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ئێران نەدرێت لەژێر هیچ بیانوویەکدا یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئاماژە بەوەشکرراوە کە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڕەشەیەکی راستەوخۆ دەبێت لەسەر رۆژئاوا، چەند ئەندام پەرلەمانێكی ئێرانیش لای خۆیانەوە داوای دەرکردنی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکانی وزەی ئەتۆمیان کردووە لە وڵاتەکەیان.
ئەحمەد فەرهانی کە ئەندام پەرلەمانی ئێرانە دوێنێ شەممە رایگەیاند: گەر ئەوروپا و ئەمریکا تا 21 شوبات سزا ئابووری و دراو نەوتییەکان لەسەر ئێران هەڵنەگرێت، ئەوا تەواوی پشکنەرە ئەتۆمییەکان لە ئێران دەردەکەین و پیتاندنی یۆرانیۆمیش بۆ چەند بمانەوێت زیادی دەکەین.
ئەم هەرەشانەی ئێران و بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە %20 ترسی ئەوەی دروستکردووە کە ئێران بیەوێت بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات، هەرچەندە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشتر ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەوان نیازی دروستکردنی هیچ جۆرە چەکێکی ئەتۆمیان نییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


