لە سەرتاسەری عێراق 60 بنکە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دیاریدەکرێت

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: نزیكەی 60 بنكەی دابەشكردنی ڤاكسینی فایزەر دیارکراوە و راشیدەگەیەنێت،”ئەو دابەشکردنە بنکە تەندروستییەکان ناگرێتەوە.”
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی پلانێکی داناوە بۆ دیاریکردنی بنکەکانی دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر لەکاتی گەیشتنی بۆ عێراق، تەنها نەخۆشخانەکان دەتوانن ڤاکسینەکە دابەشبکەن و لەنەخۆشخانەکاندا دەدرێت بەخەڵکی، نەک لە بنکە تەندروستییەکانی گەڕەکەکان، لە ئێستادا 60 بنکە لە عێراق دیاریکراوە.
ریاز ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کۆرۆنا ئێستا لە عێراقدا زۆر باشە و بەرەو باشتریش دەڕۆین، ژمارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەشێوەیەکی بەرچاودابەزیوە ژمارەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


