“چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له 20ى شوبات پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم بگاته په‌رله‌مان”

زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕێده‌كه‌ین تاوه‌كو 20ى شوبات، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم بگاته په‌رله‌مان، ده‌شڵێت: “بۆ یه‌كه‌مجار داهاتى نه‌وت له‌نێو بودجه‌دا جێگیر ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى باڵاى پێكهێناوه بۆ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى كوردستان، له كۆتا كۆبوونهوهشیدا چه‌ند هێڵێكى گشتى داناوه كه له‌و باره‌یه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێڵه ستراتیژییه‌كانى پرۆژه‌یاساكه دیاریده‌كرێن به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات”.
له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ پرۆژه‌یاساكه زاگرۆس فه‌تاح ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت رۆژمێرى بودجه‌ى 2021مان ئاماده‌كردووه و پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى باڵامان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژمێره رێكبخه‌ن و كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه بكه‌ن”.
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى خه‌مڵاندنه‌كانیان بۆ ته‌واوبوونى پرۆژه‌یاساى بودجه ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “چاوه‌ڕێده‌كه‌ین تاوه‌كو 20ى شوبات، پرۆژه‌یاساى بودجه ته‌واوببێت و بگاته په‌رله‌مانى كوردستان”.
سیناریۆكانى داڕشتنى پرۆژه‌یاساكه یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه زاگرۆس فه‌تاح ئاشكرایده‌كات: “دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ داڕشتنى پرۆژه‌یاساكه یه‌كه‌میان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر هاتوو پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق جێگیر كرا و له‌گه‌ڵ هێڵه گشتییه‌كانى پرۆژهیاساكهى ئێمه یه‌كیگرته‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه پرۆژه‌كه به‌وپێیه دائه‌ڕێژین، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستماندایه پرۆژه‌یاساكه داده‌ڕێژین”.
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم باس له گرنگى پرۆژه‌یاساكه ده‌كات و جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه: “ده‌بێته هۆى جێگیرتركردنى بارى دارایی هه‌رێم، گرنگه ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت له‌دواى حه‌وت ساڵ نه‌بوونى بودجه و بۆ یه‌كه‌مجار داهاتى نه‌وت له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا جێگیر ده‌كرێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه به باشترین شێوه دابڕ‌ێژین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


