بەهۆی ئامادەنەبوونی ترەمپەوە جێگرەکەی لە مەراسیمی سوێندخواردنی بایدن ئامادەدەبێت

SNN
مایک پێنس جێگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا 20ـی ئەم مانگە، لە مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە دەبێت، بەهۆی ئەوەی ترەمپ رەتی کردووەتەوە لەو مەراسیمەدا ئامادەبێت و دان بە سەرکەوتنی بایدن بنێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، دەنگۆی بەشداریکردن لە مەراسیمی سویندخواردنەکە، تەنیا یەک رۆژ لەدوای ئەوە هات، کە پێنس بەپێچەوانەی ویستەکانی ترەمپ، بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆنگرێس کرد بۆ پەسەندکردنی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
مایک پێنس، فشارێکی زۆری لەلایەن ترەمپ و لایەنگرەکانی لەسەر بوو بۆ ئەوەی بەهەر شێوازێک بێت، رێگربێت لە پەسەندکردنی ژماردنی دەنگەکان لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران لە کۆنگرێس، بەڵام بەپێی سی ئێن ئێن، ئەو بە ترەمپی وتبوو لە توانایدا نییە ئەمە بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



