
@iqwOÌð·_ð}XNpÅàl½¿QTúßOWQPª
SNN
لە وڵاتی ژاپۆن جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش دەڵێت لە بەرازیلەوە بۆ ژاپۆن گواستراوەتەوە.
رۆژنامەی جاپان تایمزی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتووەتە ژاپۆن کە لە بەرازیلەوە گواستراوەتەوە، تا ئێستا چوار کەس لە ژاپۆن تووشی بوون.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان لە ژاپۆن NIID رایدەگەیەنێت: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدانین کە بیسەلمێنێت جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا دەگوازرێتەوە و ئێستا سەرنجی زانایانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەوەیە ئایا نیشانەی قورسی دەبێت و بەرگری بەرامبەر ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا چەند دەبێت.
وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی تووشی بوون یەکێکیان پیاوێکە لە 40ەکانی تەمەنیدایە، سەرەتا هیچ نیشانەیەکی نەبووە و دواتر تووشی تەنگەنەفەسی بووە و لە نەخۆشخانە داخڵکراوە، ژنێکی دیکەش کە لە 30یەکانی تەمەنیدایە تووشی بووە کە نیشانەی سەرئێشەی هەیە، دوو مێردمنداڵی کوڕ و کچیش تووشی نەخۆشیەکەبوون کە کوڕەکە تای لەگەڵدابووە و کچەکە هیچ نیشانەیەکی نییە.
ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە بازدان لە جیناتی دروستبووە، سێ لەو کەسانەی کە تووشی بوون بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانێکدا هەبووە کە تووشی نەوەی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون (ئەو ڤایرۆسەی کە لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە)
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


