“ئەگەر سزاکان لەسەر ئێران لانەبرێن چاودێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەردەکرێن”

ئێران
SNN
پەرلەمانتارێکی ئێران هۆشداریدەدات لەوەی وڵاتەکەی چاودێرانی بواری ناوەکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەربکات ئەگەر سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران لانەبرێن.
ئەحمەد ئەمیرعەبادی پەرلەمانتاری ئێران لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە: حکومەتی ئێران رۆژی 21ی شوباتی وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ لابردنی سزاکانی ئەمریکا، ئەگەرنا ئەو چاودێرانە دەردەکرێن کە لە چوارچێوەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا لە ئێران ماونەتەوە بۆ چاودێریکردنی بەرنامە ناوەکیەکەی.
لەلایەکی دیکەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: ئێران بەرنامە ناوەکیەکەی بەکاردەهێنێت بۆ فشارخستنەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هەرێمەکە.
ئێران رایگەیاندووە ئاستی پیتاندنیان بۆ 20% بەرزکردووەتەوە ئەوەش لە وێستگەیەکی ژێرزەمینیدا کە ئەوەش پێشێلکاری رێککەوتنە ناوەکیەکەیە کە ئیدارەی ترەمپ لێیکشایەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


