گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 11/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (11/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دووبارە لە دایکبوونەوە.
- دوای ئەوەی بووە جێگرەوەی برایسوایت، پیاوە فەرەنسیەکە کاردانەوەی دەبێت و ئێستا ڤێرشنە گرنگەکەی خۆی دەردەخات.
- لە مانگی ئابی ساڵی 2019 وە گریزمان نەیتوانیوە دوو گۆڵ بکات و 4 گۆڵ دروست بکات،ئێستا بەشداریکردنیشی باشتر بووە.
- ئەمڕۆ رۆژی کۆتاییە بۆ هێنانی واژوو بۆ پاڵێوراوە سەرەتاییەکان لە بەرشەلۆنە.
- تۆنی کرۆس پاش یەکسانبوونی یانەکەی بە ئۆساسۆنا دەڵێت:” هیچ بیانوویەک نیە”.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ یانەی لیۆن رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی موسا دیمبلی.

مارکا:
- گەشتێکی کۆتا نەهاتوو.
- رەشەباکە یانەی ریاڵ مەدرید ناچار دەکات لە پامپلۆنا بمێنێتەوەو راستەوخۆ بۆ مەلەگە سەفەر بکات بۆ یاری سوپەری ئیسپانیا کە یاری کۆتایی لە شاری سڤییا ئەنجام دەدرێت.
- زریانەکە مەدریدی ناچارکردووە پلانەکانی بگۆڕێت.
- 7ی مانگ لە مەدرید بوو ، 8ی مانگ گەشتی پامپلۆنای کردوو 11ی مانگ دەبێت بۆ مەلەگە بچێت و 14ی مانگ لە سوپەری ئیسپانیا دژی ئاتلەتیک بیلباو یاری دەکات و 15ی مانگ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و 17ی مانگ سەفەری شاری سڤییا دەکات ئەگەر گەیشتە یاری کۆتایی.
- یانەی خیتافی داوایکرد یاریەکەی دوابخرێت،بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
- لۆپتیگی گرێبەستی تا 2024 لەگەڵ سڤییا نوێ دەکاتەوە.
- یانەی سڤییا متمانەی تەواوی بە راهێنەرە باسکیەکە هەیە.
- موسا دیمبلی یاریزانی یانەی لیۆن بووە بە یاریزانی ئاتلەتیکۆمەدرید.
- ئاتلەتیکۆمەدرید ئەم یاریزانەی بە خواستن و لەگەڵ بژاردەی کڕین دەگوازێتەوە بە 33 ملیۆن یۆرۆ.

ئاس:
- بە بێ ئامادەکاری بۆ جامی سوپەر.
- یانەی ریاڵ مەدرید کە تەنیا جارێک تۆپی ئاڕاستەی گۆڵی یانەی ئۆساسۆنا کرد، سێیەم یارییە نەیتوانیوە لە لالیگا گۆڵ بکات.
- تێکڕاوی گۆڵەکەی زیدان بۆ هەر یارییەک کەمترە بەراورد بە بوونی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید.
- یانەکە لە رابیتەی لالیگا تووڕەیە،ئەمڕۆ لە پامپلۆناوە راستەوخۆ بۆ مەلەگە سەفەر دەکات.
- میسی ئامادەکاری بۆ باشترین ئاستی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات.
- موسا دیمبلی بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدەوە دەکات

سپۆرت:
- پادشای لێدانە راستەوخۆکان.
- میسی توانی گۆڵی ژمارە 48 بە لێدانی راستەوخۆ دژی گرانادا بکات.
- هەروەها توانی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەوێت لە گۆڵکردن بە لێدانی راستەوخۆ لەگەڵ یانەکان.
- بۆ جامی سوپەر ریاڵ مەدرید لە پامپلۆناوە راستەوخۆ سەفەری مەلەگە دەکات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


