
نەیمار لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی پاریس سانجێرمان
SNN Sport
نەیمار دا سێلڤای بەرازیلی ئەمڕۆ دووشەممە بەشداری لە مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوەو لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری کرد.
یانەی پاریس سانجێرمان بڵاویکردووەتەوە،نەیمار بەشداری لە مەشقەکان کردووەو یانەکە لەسەر گەڕانەوەی نەیمار نووسیویەتی”موژدەیەک زەردەخەنەیەک بە دوای خۆیدا دەهێنێت”.
نەیمار لە 13ی مانگی رابردوو لە یاری لیۆن تووشی پێکان بوو،بەوهۆیەوە نەیتوانی ئامادەی یاری لۆریان، لیل، ستراسبۆرگ و سانت ئیتیان و بریست ببێت.
یانەی پاریس سانجێرمان لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ یاری رۆژی چوارشەممەی جامی سوپەری فەرەنسا بەرامبەر بە یانەی مارسیلیا دەکات و پێشبینی دەکرێت نەیمار یاری بکات.
پاش هاتنی پۆچتینۆ و دوورخستنەوەی تۆخێل، یەکەمجارە نەیمار لە ژێر دەستی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە مەشق و راهێنان دەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



