
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى گروپى 15 له به‌غدا بۆ راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانیه‌تى هیواى كوردستان
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گروپى 15 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (هاوپه‌یمانیه‌تى هیواى كوردستان)یان راگه‌یاند، ئه‌ندامێكى ئه‌و هاوپهیمانیهتهش ده‌ڵێت: ئێمه دوژمنى هیچ لایه‌نێك نین، ته‌نیا له‌دژى گه‌نده‌ڵى ده‌وه‌ستینه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا سازیانكرد، گروپى 15 هاوپهیمانیهتهكهیان راگه‌یاند، كاوه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌یاننامه‌ى هاوپهیمانیهتهكهى خوێندنه‌وه و رایگه‌یاند: “خراپى دۆخى دارایی و سیاسى هه‌رێم و عێراق پاڵنه‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه به‌بێ گوێدانه بیروبۆچوون و حزبه‌كانمان له‌ژێر چه‌ترى هاوپهیمانیهتییهكدا كۆببینه‌وه”.
كاوه عه‌بدوڵا په‌یامى هاوپهیمانیهتیهكهشى خوێنده‌وه كه پێكهاتووه له‌م پێنج خاڵه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ره‌تكردنه‌وه‌ى كاركردن له‌سه‌ر بنه‌ماى حزب له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان.
دووه‌م: ناسنامه‌ى كوردستانیمان و پێداگریمان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى ماناى ئه‌وه نییه كه ئێمه كێشه‌كانى عێراق فه‌رامۆش ده‌كه‌ین، كێشه‌كانى عێراق كێشه‌ى هاوبه‌شى ئێمه‌یه.
سێیه‌م: تێده‌كۆشین بۆ بونیادنانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
چوره‌م: كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى هیوا ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵك، كه به‌هۆى خراپى دۆخى سیاسییه‌وه متمانه‌یان نه‌ماوه.
پێنجه‌م: ئێمه دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام له‌دژى گه‌نده‌ڵى ده‌وه‌ستینه‌وه.
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه پێكهاتووه له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنه‌كانى: گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆكان، ئاینده كه ئه‌ندامه‌كانیان ژماره‌یان 15 كه‌سه و بریتین له: یوسف محه‌مه‌د، كاوه عه‌بدوڵا، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د، موسه‌نا ئه‌مین، جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌لیم هه‌مزه، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، رابون مه‌عروف، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عه‌بدولبارى موده‌ریس، ڕێبوار كه‌ریم، سروه ونس و یوسرا ڕه‌جه‌ب.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
36 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
36 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


