لیستی یاریزانانی به‌رشەلۆنه بۆ نیوه‌ی كۆتایی سوپه‌ر ئیسپانی راگه‌یەنرا

بەرشەلۆنە
SNN Sport
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه لیستی تیپه‌كه‌ی كه خۆی ئامادەی ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریاڵ سوسیداد لە رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌ر یاریگای ( نویڤۆ ئەركانخێل ) بۆ نیوه‌ی كۆتایی جامی سوپه‌ر ئیسپانی راگه‌یاند.
لیستی پێكهاته‌ی به‌رشەلۆنه ئاماده‌بوونی روناڵد ئاراخۆی به‌خۆیەوە بینی ، كه تووشی پێكان هاتبوو له میانه‌ی خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ی پێش یاریه‌كه‌ی گرانادا له لیگا کە تێیدا بەرشەلۆنە 4-0 براوە بوو، كه ئه‌و به‌رگریكاره له‌و كاتەدا رووبه‌ڕووی ( فشاری زۆر )بووەوە له ماسولكه‌كانی رانی راستی .
لیستی پێكهاته‌ی به‌رشەلۆنه به‌م شێوه‌یه‌یە:
” تیرشتیگن ،دێست ، ئاراخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوایت ، میسی ، دیمبلی ، ریكی پویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، جۆردێ ئالبا ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فیربۆ جۆنیۆر، ئیناکی پینا، ئیلاکیکس مۆریبا ، مینگوێزا.
جێی باسه ، نیوه‌ی كۆتایه‌كه‌ی تر، رووبەڕووبوونەوەی نێوان ریاڵ مه‌درید و ئاتلەتیك بیلباو لە پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌خۆیەوە ده‌بینێت.
یاریەکە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر 10:00 بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


