مایک پۆمپیۆ هەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدە لە ئێران رادەگەیەنێت

SNN
دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاران تۆمەتباردەکات بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدەدا هەبێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ زانیاری هەواڵگری ئەمریکا لەوبارەیەوە ئاشکرابکات.
لەکاتێکدا کە ئیدارەی ئەمریکا تەنیا هەشت رۆژی ماوە لە دەسەڵاتدا، بڕیارە ئەمڕۆ پۆمپیۆ وردەکاری ئەو زانیاریانە بخاتەڕوو کە بە وتەی ئەو، ئێران پەناگەی بۆ سەرکردەکانی قاعیدە رەخساندووە و پشتیوانی لە رێکخراوەکە کردووە.
بەگوێرەی ئەو دوو بەرپرسەی ئەمریکا کە قسەیان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەیان کردووە، پۆمپیۆ لە وتارەکەیدا لە واشنتن زانیاری لەسەر کوژرانی ئەبو محەمەد مسری دەخاتەڕوو کە بە کەسی دووەمی قاعیدە دادەنرێت، کە ناوبراو لە ساڵی رابردوو لە مانگی ئابدا لە شەقامێکی تاران کوژراوە.
میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، ئەبو محەمەد مسری پلاندانەری دوو تەقینەوە بووە لە دوو باڵیۆزخانەی ئەفریقا لە ساڵی 1998، ناوبراو لەلایەن کەسانێکی سەر بە ئیسرائیلەوە لە ئێران کوژراوە، ئێران ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هیچ “تیرۆرست”ێکی قاعیدە لە خاکی ئێراندا بوونی نییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


