حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن

کەرکوک
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 16 حزبی کوردستانی لە شاری کەرکوک لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە، ئەو حزبانە نیگەرانن لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی شارەکە و تاوتوێی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشیش کراوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN حزبە کوردستانییەکان خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی حوزەیرانی ئەمساڵ و دەنگۆی ئەوەش هەیە وەفدێکی ئەو حزبانە سەردانی هەولێر بکات.
حەمە سوور دووشیوانی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە SNN ی راگەیاند “ئەو کۆبوونەوانەیان دەورییە و بۆ باسکردنی پرسە هەنووکەییەکانە، وتیشی: “ئەوان ناڕازین لە ئاست خزمەتگوزاریی ناوەند و حکومەتی خۆجێیی کەرکوک بەرامبەر بە شارەکە”.
سەبارەت بە پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکان دووشیوانی وتی: “باسی ئەو بابەتە کراوە، بەڵام هێشتا زووە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەین”.
بەگوێرەی زانیارییەکان چاوەڕێدەکرێت وەفدێکی شەش لایەنی کوردستانیی کەرکوک بچنە شاری هەولێر و لەگەڵ پارتی کۆببنەوە بەمزووانە.
لەمبارەیەوە لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک رایگەیاند “کە ئەوان زانیاری وایان لا نییە، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا ئەوە روو بدات”.
رۆژی 31-7-2020، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت و پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیشی بۆ ئەم بابەتە هەیە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



