
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
پاشئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بووەتە ماڵێکی نوێ بۆ رێکخراوی قاعیدە، هاوتا ئێرانییەکەی دەڵێت “پۆمپیۆ درۆ دەبەخشێتەوە”.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەری خۆی نووسیوێتی: “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەروبەندی کۆتایی دەستاودەستی پۆستەکەیدا دەیەوێت وا خۆی دەر بخات کە نهێنییەکان لەسەر ئێران ئاشکرا دەکات”.
وتیشی: “ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لێوە دەکات، جگە لە تەپڵ لێدان بۆ شەڕ و درۆ بەخشینەوە هیچی تری لێ سەوز نابێت”.
ئەوەشی نووسیوە “هەموو ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر ئەمریکا لە 11ی سێپتەمبەردا لەو وڵات و جێیانەوە سەریانهەڵداوە کە لای پۆمپیۆ باشترینن نەک لەلایەن ئێرانەوە”.
ئەو قسانەی زەریف لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ” ئێستا بارەگای نوێی قاعیدە لە ئێرانە” و تاران تۆمەتبار کرد کە دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی شاری نیویۆرک”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشیکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیوێتی کەسی دووەمی رێکخراوی قاعیدە بکاتە ئامانج و لەناوی ببات کە تیرۆستێکی نێودەوڵەتی بووە و ناوی ئەبو محەمەد ەلمەسرییە.
جەختیشیکردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی شاری نیویۆرک لە ساڵی 2001دا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


