توێژینەوەیەک: دوای تووشبوون بە کۆرۆنا تا پێنج مانگ پارێزراو دەبیت

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئاشکراکردووە، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، لانیکەم تا پێنج مانگ تووشی ڤایرۆسەکە نەبوونەتەوە.
توێژینەوەکە کە ناوەندی تەندروستی گشتی ئینگلتەرا بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی تێدا باسکراوە، ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنابوون و لە ئێستادا چاکبوونەتەوە، مەترسی تووشبوونەوەیان بە ڤایرۆسەکە %83 کەمتربووە لەو کەسانەی کە پێشتر تووشی کۆرۆنا نەبوون.
سوزان هۆپکینز سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاندووە، بەرگری جەستەی چاکبووەوەکان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە زیاترە لەوەی کە پێشتر دەزاندرا.
زانایان هۆشداریشیانداوە لەوەی، ئەگەری تووشبوونەوە بە کۆرۆنا لە کەمتر لە پێنج مانگدا ئەگەرچی لای زۆرینەی کەسەکان ئەگەرێکی لاوازە، بەڵام هەندێک تووشی ڤایرۆسەکە بوونەتەوە لە کەمتر لەو پێنج مانگەدا و کەسانی دیکەشیان تووشکردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



