
مامۆستایانی نارازی
SNN- هەوراز ئەحمەد
ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان لەشارى سلێمانى هۆشدارى دەدەن بەحکومەت و مۆڵەتى یەک هەفتە دەدەن تا داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت، ئەو مامۆستایانە دەڵێن “ئەگەر لەو ماوەیەدا وەڵاممان نەبێت، بایکۆتى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ دەکەن”.
مەریوان فەتاح نوێنەرى مامۆستایان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە حکومەت تاوەکو وادەى تاقیکردنەوەکان دوو مووچە دابەشبکات، پێدانى مووچەش لە 30 ڕۆژ تێپەڕ نەکات”.
وتیشى: “داوامان ئەوەیە هەژمارێکى بانکى بۆ هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە تا مووچە پاشەکەوتکراوەکانى بخرێتە سەر، کارگوزار و پاسەوانیش بۆ قوتابخانەکان دابمەزرێت، لەئەگەرى باشبوونى بارى دارایى حکومەت، قوتابخانەکان نۆژەنبکرێتەوە”.
ئەو کۆمەڵە مامۆستایە دەشڵێن “لەئەگەرى وەڵامنەدانەوەمان، ئەوا حکومەت بەرپرسە لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و بایکۆتکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى دووەم کە بڕیارە لە 1-6-2020 ئەنجامبدرێت، ئەگەرێکی زۆر نزیکە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



