
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا جۆری ئەو چەکەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی پێکوشت، ئاشکراکرد.
لە راپۆرتەکەی پێنتاگۆن کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە تیایدا هاتووە، ساڵی رابردوو چەکی جۆری “AGM-179A” بۆ ئامانجە نهێنییەکان و بۆ لەناوبردنی هەڵگەڕاوەکان و ئۆتۆمبێلەکان و ماتۆڕ بەکارهێنراوە.
چەکەکە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکیەوە دروستکراوە و بریتیە لە کۆپییەکی برەوپێدراوی موشەکی جۆری هێڵ فایەرە کە خاوەن پێکانێکی ورد و کێشێکی قورسە و لەیەک کاتدا بە سیستمی تیشکی خوار رەنگی سور و سیستمی لێزەری کاردەکات، ئەمەش وایکردووە چەکەکە لە رووی بەکارهێنانەوە لە دۆخە خراپەکانی کەش و هەواو و بوونی هەڕەشە و دروستکردنی تەشویش لەسەری بە ئاسانی بەکاربهێندرێت.
ئەمە یەکەمجارە ئەمریکا جۆری ئەو چەکە ئاشکرادەکات کە سولەیمانی و موهەندیسی پێکردووەتەئامانج.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



