
میسی
SNN Sport
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاریداوە ناوی میسی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی یانەکەی دژی ئاتلەتیک بیلباو دابنێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد بەشداری پێنەکرا.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە میسی بە جیا راهێنانی کردووەو هەستی بە باشی کردووە لەو پێکانەکەی کە تووشی هاتووە، ئەو یاریزانە دەیەوێت ئامادەی یاری کۆتایی سبەی ببێت بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت کومان ئەو یاریزانە بۆ یاریەکە بانگهێشت دەکات و ئەو یاریزانە خولەکەکانی کۆتاییدا یەکلا دەبێتەوە کە بەشداری دەکات یان نا، بەڵام کومان گەشبینە کە بتوانێت یاری بە میسی بکات بۆ یاریەکە.
میسی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئامادەی یاری ریاڵ سۆسیداد نەبوو، ئەمەش بەهۆی بوونی ئازار و پێکان، بەڵام دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بۆ یاری کۆتایی جامەکە بوونی هەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



