ئەمڕۆ وادەی کۆتایی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراق دیاریدەکرێت

بهرههم ساڵح، سهرۆككۆمار، مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیران و محهمهد حهلبوسى، سهرۆكى پهرلهمانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەبەسترێت بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی کۆتایی ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.
سەرچاوەکە باسی ئەوەیکردووە کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەربەستەکانی بەردەم ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەخاتەڕوو کە بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لە تێبینی و بەربەست و روونکردنەوەکانی کۆمسیۆن تێدەگەن و بە سنگێکی فراوانەوە کاتەکەی پاش دیاریکردنی قبووڵدەکەن.
پێشتر رێزان شێخ دلێر لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە سێشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، بڕیاردراوە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای مانگی ئەیلول، ئەگەرچی تا ئێستا بە فەرمی رۆژێکی بۆ دیارینەکراوە.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی وتی: “چونکە نەتوانراوە بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکە تەرخانبکرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر مانگی تومموزی ساڵی پار مستەفا کازمی رۆژی 6ی حوزەیرانی ئەمساڵی تەرخانکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



