
SNN
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات: “لە سنورەکانى تورکیا و وڵاتانى دراوسێوە و هاوشێوەى ماددەى هۆشبەر چەک هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت ئەوەش مەترسیە بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیمان”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە SNNى راگەیاند”بۆ دیاردەى کەمکردنەوە و بنبڕکردنى چەک پێویستە پێش هەموو شتێک حکومەت سنورەکانى کۆنترۆڵ بکات چونکە ئەگەر سنور توندوتۆڵ نەکرێت حاڵەتەکانى چەک هەڵگرتن مەترسیەکەى کەمتر نیە لە هێنانى ماددەى هۆشبەر، چەک لە سنورەکانى تورکیا و ئێران و خوارووى عێراقەوە هاوردە دەکرێت و بە پێچەوانەشەوە لاى خۆمانیشەوە دەبرێت شارەکانى خوارووى عێراق”.
وتیشى: “جگە لەو چەکانەى کە هاوردە دەکرێت بەشێک لەو ماڵانەى چەکیان هەیە لەلایەن حزبەکانەوە بە دیارى پێیاندراوە و یان کەسێک لە کۆنەوە چەکى کڕیوە کە زۆربەى کات کارەساتى دڵتەزێنى لێدەکەوێتەوە”.
هاوکات رونىکردوە: “ئێمە لەم قۆناغەدا پێمان باشە بازاڕى چەک فرۆشتن هەبێت چونکە لەو بازاڕەدا کەسێک چەک بکڕێت ناسنامەى لێ وەردەگیرێت و تۆمار دەکرێت ئەو ناوانەش دەدرێتە هێزە ئەمنیەکان بەڵام ئەوەى زۆر لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە چەک با قاچاغ دەهێنرێت و بە ئاشکرا لە دەستی خەڵکدایە”.
سەرکەوت ئەحمەد راشیگەیاند: “کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنى چەک هەڵگرتن زۆر زەحمەت بووە چونکە ئێستا چەک لە دەست هەموو کەسێکە و پێویستە حکومەت پێش هەموو شتێک سنورەکان کۆنترۆڵ بکات و دواتر ئێمە پێشنیارمان کردوە کە حکومەت لە ڕێگاى پاداشتەوە چەک لە هاووڵاتیان وەربگرێت، واتا کەسێک چەکى لا بێت حکومەت چەکەکەى لێوەربگرێت و لە بەرامبەردا بڕە پارەیەک بدرێتە کەسەکە و بەڵێننامەیەکى پێ بڕبکرێتەوە کە جارێکى دیکە چەک هەڵنەگرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19 hours لهمهوپێش



