بایدن لەوە زیاتر چاوەڕوان نابێت، بڕیاری یەکلاکەرەوە پێش چوونی بۆ کۆشکی سپی دەدات

جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وا دیارە پێش چوونی بۆ نێو کۆشکی سپی کە دەکاتە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات و چاوەڕوانی وادەی چونەکەی ناکات، بۆیە لە ئێستادا دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانەکانی بەتایبەت لە بوارەکانی کۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووری ئەمریکا.
لە رۆژی چوارشەممەداو لەکاتی سوێندخواردنی جۆو بایدن راستەوخۆ 12 بڕیاری چاکسازی لە بواری ئابووری و کۆرۆنادا دەچێتە بواری جێبەجێکرد، بۆ ئەوەی چی زووە ئەمریکا لەو دۆخە دەربهێندرێت کە ئێستا تێیدایەتی، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە بڕیارەکانی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە کە رێگری لە هاووڵاتی 10 وڵات کردبوو کە بێنە نێو خاکی ئەمریکاوە.
هەروەها بایدن بەنیازە هاووڵاتییان ناچار بکات بەپێی یاسا ماسک لە فەرمانگەکان و نێو پاسەکان و شوێنە گشتییەکان ببەستن کە ئەمە لە سەردەمی ترەمپدا بوونی نەبوو.
سەرەرای بوونی کۆرۆنا لە ئەمریکا، بەڵام بڕیارە رۆژی چوارشەممە جۆو بایدن سوێدنی بوون بە سەرۆک بخوات لەگەڵ پێشکەشکردنی وتارە بەناوبانگەکەی کە دەبێتە رەنگدانەوەی سیاسەتەکانی لە چوار ساڵی داهاتوودا.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
37 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
37 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



