
ژیار محەمەد-فۆتۆ- یانەی برایەتی
SNN Sport
گۆڵکاری یانەی برایەتی ژیار گۆڤەند، بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە، زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەی برایەتی بڵاویکردووەتەوە، ژیار گۆڤەند 4 تا 6 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ژیار لە یاری نێوان برایەتی و چەمچەماڵ لە هەفتەی شەشەمی خولی نایابی کوردستان،کە تێیدا برایەتی 3-2 براوە بوو، تووشی پێکان هاتوو دوای ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوتووە کە ئێکسی سەرەکی قاچی درزی تێبووە،بۆیە زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە.
ژیار گۆڤەند لەگەڵ یاریزانی یانەی چەمچەماڵ عومەر محەمەد پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستانیان گرتووە بە 5 گۆڵ.
ژیار لە یاری چەمچەماڵ توانی گۆڵێک بکات، بەڵام لە گێمی دووەم بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



