
لیۆنێل میسی پاش ئەوەی لە یاریزانی بیلباو ڤیالیبرێ دەدات
SNN Sport
پاش ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو میسی کارتی سووری پێدرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یاریزانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو ئەسیر ڤیالیبرێ دا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، میسی داوای لێبووردنی لە هاوڕێکانی کردووە.
کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی زۆر بە خەمباری چووەتە ژووری جلگۆڕین و لە بەردەم هاوڕێ یاریزانەکانیدا لە یانەی بەرشەلۆنە وەستاوەو داوای لێبووردنی لێکردوون، کە لەو هەڵەی ئەنجامی داوە.
میسی پاش ئەنجامدانی 753یاری، یەکەمجارە کارتی سوور لەگەڵ بەرشەلۆنە وەردەگرێت، پێشتر لەگەڵ ئەرجەنتین کارتی سووری وەرگرتبوو، بەڵام لەگەڵ بەرشەلۆنە خاوەنی هیچ کارتێکی سوور نەبوو.
یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی نازناوی 14ی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە، بیلباو بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی میسی رابگەیەنێت، بە قسەی رۆژنامەکان لە 2 یاری کەمتر نیەو لە 4 یاری زیاتر نیە.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13 hours لهمهوپێش



