تەنیا تاوەکو مانگى 3 قەرزى کارەبا و داشکاندنى درێژ دەکرێتەوە

کارەبا
SNN
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت :”هاووڵاتیان بەشێوەیەکى باش دێن بۆ دانەوەى قەرزەکانى کارەبا چونکە ئۆفەرى داشکاندن قەرزى کارەبا تەنها تاوەکو مانگى 3 ى ئەمساڵە”.
سیروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانى SNNى راگەیاند :”بەپێى فەرمانى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم کوردستان ئەو کەسەى تاوەکو کۆتاى مانگى 1 قەرزى کارەبا بداتەوە ئەوا لە 15% لێخۆشبوونى بۆ دەکرێت ئەگەر بگاتە مانگى 2 ئەوا دەبێتە 10% ئەگەر پێدانى قەرزەکەى بگاتە مانگى 3 ئەوا رێژەى لێخۆشبوونەکەى کەم دەبێتەوە و دەبێتە 5% و هەر ئەم سێ مانگەش داشکاندن بۆ پێدانەوەى قەرزەکان دەکرێت و ئیتر درێژ ناکرێتەوە”.
وتیشى “بڕى زیاترلە 420 ملیار دینار قەرزى کارەبا لاى هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان و فەرمانگە حکومیەکانە ئەو پارەیە قەرزى کەڵەکەبووى چەند ساڵى رابردووە”.
ئاماژەى بەوەش کرد “پاش بڵاوبوونەوەى ئەو ئاگادار کردنەوەى سەبارەت بە لێخۆشوونى بڕێک لە قەرزەکان هاووڵاتیان بەشێوەیەکى باش دێن بۆ دانەوەى قەرزەکانى کارەبا چونکە ئۆفەرى داشکاندن قەرزى کارەبا تەنها تاوەکو مانگى 3ى ئەمساڵە و بەپێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا درێژ ناکرێتەوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



