“وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین شوقه‌ى به نایاسایی دابه‌شكردووه”

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌قى نووسراوى دابه‌شكردنى شوقه‌كانى كه‌نه‌كه‌وه له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین شوقه‌ى به نایاسایی دابه‌شكردووه وێنه‌ى نووسراوى دابه‌شكردنى ئه‌و شوقانه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌لمه فاتیح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى سه‌وز وێنه‌ى نووسراوى دابه‌شكردنى شوقه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسیووه، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانتکایە ئەم نایاسایە رابگرن لە پێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی، سەدان خێزان بەهیوا و ئومێدێکی گەورەوە لە ساڵی 2013 فۆڕمی نیشتەجێبوونیان پڕکردوەتەوە بە هیوان لە کرێچێتی رزگاریان بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ” جەنابی وەزیری ئاوادانکردنەوە بەدەر لە یاسا و رێنمایەکان چەندین شوقەی دابەشکردووە لە شوقەکانی کەنەکەوە له شارى سلێمانى بەبێ وردبینی و بەبێ فۆڕم لەبری ناوە یەدەگەکان، ئەم بریارە پڕە لە نایه‌كسانى، بۆیە تکایە ئەم بڕیاره رابگرن”.
ده‌قى نووسراوه‌كه

ده‌قى نووسراوى دابه‌شكردنى شوقه‌كانى كه‌نه‌كه‌وه له سلێمانى له‌لایه‌ن وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه
SNN بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و قسه‌ى دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندى به‌خۆیه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بوو.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



