وەزیری بەرگری تورکیا: هاوکاری هەرێم و بەغدا دەکەی تا پەکەکە لە شنگال نەمێنێت

خولوسی ئاکار
SNN
وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەمەبەستی دەرپەڕاندنی پەکەکە لە شنگال و جێبەجێکردنی رێککەتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە.
خولوسی ئاکار لە ناو بینای کونسوڵگەریی وڵاتەکەی لە هەوێر وتی: “لەڕێگەی ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ بەغدا و هەوێر ئەنجامیدەدەین، کۆتایی بە “تیرۆر” لە ناوچەکەدا دەهێنین”.
ئاکار ئاشکراشیکرد “قۆناغی داهاتوو پێشهاتی ئەمنیی گرنگ لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و بەغدا و هەولێر بەخۆیەوە دەبینێت”.
وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند “دیدار و کۆبووونەوەکانی لە شاری هەولێر و بەغدا بەرهەمی باشیان دەبێت و دۆسیەی پەکەکەش بە تیروتەسەلیی باسی لێوە کراوە”.
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە عێراق و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبووەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


