پەرلەمان و حکومەت کار بۆ باشکردنی مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دەکەن

پۆلیسی هەرێم
SNN
ئهندامێكى لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ئامادەسازی بۆ پڕۆژەیاسایەك دەکرێت، كە تایبەتە بە خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و یەکەی پاسەوانییەکانیش لە چوارچێوەی فەرمانگەیەکدا کۆدەکرێنەوە”.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “پاش کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ پرسی ناردنی هێز بۆ دەروازەکان و یەکەی پاسەوانی و مووچەی خانەنشینیی هێزەکانی نوخۆ تاوتوێکران”.
وتیشی: “لەسەر پێکھێنانی ئەو ھێزە ھاوبەشەی لە ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بڕیارە بچێتە دەروازە سنوورییەکان قسە و باس کراوە کە بۆ بنبڕكردنی قاچاغچێتى دەچنە سنوورەکان”.
باسی ئەوەشیکرد کە یەکەكانی پاسەوانی لە یەك یەكەی پاسەوانی گشتیدا جێگە دەکرێتەوە و چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین بۆ نووسینەوەی پەیڕەوێك لەوبارەیەوە.
بەوتەی لۆلانی، مووچەی کارمەندی ناوخۆ پاش خانەنشین بوونی زۆر کەمە، بۆیە پرۆژەیاسایەک ئامادە دەکرێت تا مووچەکەیەن بگەیەنرێتە ئاستێک لە ئاست خزمەت و بژێوی و ماندووبوونیاندا بێت”.
ئاشکراشیکرد “كار بۆ ڕێكخستنەوەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە پاسەوانی لە چوارچێوەی یاسایەكدا دهكرێت کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەیڕەوێکی بۆ دادەنرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
37 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
37 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


