“وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 5 لیژنه‌ى دروستكردووه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى”

لۆگۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه‌ى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج لیژنه‌ى دروستكردووه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى، ده‌شڵێت: “ئومێد ده‌كه‌ین به‌مزووانه ئه‌و لیژنانه ئه‌نجامى كاره‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عوسمان سێدهرى، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى یاساى چاكسازى له 1ى ته‌مووزى ساڵى 2020، ده‌رچوو ره‌وانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرا، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان لیژنه‌ى بۆ پێكبهێنن، له ئێستادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج لیژنه‌ى پێكهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه”.
وتیشى: “ئه‌و پێنج لیژنه‌یه‌ى كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێكیهێناون، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌موو بابه‌تێكى نایاسایی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر روویدابێت، له‌وه‌ى كه پێیده‌وترێت بندیوار، یه‌كه‌ى ژمێریارى هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و هه‌ر بابه‌تێكى تر كه پێویستبكات”.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه باس له‌وه‌شده‌كات كه تێبینیان له‌سه‌ر سستى به‌ڕێوه‌چوونى یاساى چاكسازى هه‌یه و روونیده‌كاته‌وه: “ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان تێبینیمان له‌سه‌ر سست به‌ڕێوه‌چوونى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێده‌وارین به كارى لیژنه‌كان به‌تایبه‌تى له وه‌زراره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى راسته‌قینه بكرێت و ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك بوونى هه‌بێت نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتاییدا هاووڵاتییان سوودمه‌ند بن”.
له‌باره‌ى به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ چۆنیه‌تى كاركردنى لیژنه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه عوسمان سێدهرى ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “ئێمه چه‌ند جارێك سه‌ردانى لیژنه‌كانمان كردووه له‌كاتى كاركردندا، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامى كۆتایی، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى زه‌مانبه‌ر و ورده و پێویستى به كاته، له‌به‌ر ئه‌وه هیواخوازین بتوانن بگه‌ن به ئه‌نجام به‌مزووانه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


