کچەکەی سەدام پرسەنامە بۆ کۆچی دوایی وەزیرێکی سەردەمی باوکی دەنێرێت

کچەکەی سەدام و سادق مەهدی عەللوش
SNN
رەغد سەدام حسێن کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق هەواڵی گیانلەدەستدانی وەزیرێکی سەردەمی حوکمی باوکی بڵاودەکاتەوە و سەرەخۆشیی بۆ دەنێرێت.
رەغد لە تویتەری خۆی نووسیوێتی “پرسە و سەرەخۆشی خۆم رادەگەیەنم بۆ لەدەستدانی مامێکی ئازیز کە د. سادق حەمید عەللوش-ە و خزمەتێکی زۆری کردووە لەژیانیدا”.
د. سادق حەمید عەللوش پێشتر پزیشک و ئەفسەر و وەزیریش بووە، لە شاری حلە لە ساڵی 1933 ی سەدەی رابردوو لەدایکبووە، لە کاتێکی زووەوە لە تەمەنی گەنجێتیدا بووەتە ئەندامی کارای حیزبی بەعسی ئیشتیراکی.
لە بەریتانیا بواری پزیشکیی تەواو کردووە، لە ساڵی 1963 ەوە لە شاری بەغدا پزیشکە، بەڕێوەبەری شاری پزیشکیی بەغدا بووە لە ماوەی نێوان ساڵی 1975 – 1979 سەرۆکی سەندیکای پزیشکان بوو، لەنێوان ساڵانی 1982 تا 1988 وەزیری تەندروستیی عێراق بووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


