ئەنفلۆنزای باڵندە بە توندی لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سامەڕا بڵاودەبێتەوە

SNN
ئەنفۆنزای باڵندە بە توندی لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری دەدات بەتایبەت لە شاری سامەڕای لە باکووری بەغدا و بۆیە رێکارە تەندروستییەکان بە توندنی گیراونەتە بەرو چەند کێڵگەیەکی پەلەوەر تەواوی مریشک و هێلکەکانی لەناوبراون.
گێڵکەی هەیسەم کە یەکێکە لە کێڵگە هەرە گەورەکانی باکووری بەغدا، دەبێتە گۆرستانی باڵندەکان و دەسەڵاتداران تەواوی پەلەوەرەکانی نێو کێڵگەیەکان لەناوبردووە، لە بەشێکی زۆری مریشک و هێلکە بۆ بەغدای پایتەخت دابین دەکات، خاوەنی کێڵگەیەک لە سامەران بە فرانس پرێسی راگەیاند: مریشکەکانمان دانە بە دانە بەدوای یەکدا دەمرن و ناتوانین هیچ کارێکیش بکەین.
پاریزگاری سامەڕاش لای خۆیەوە بە فرانس پرێسی رایگەیاندووە: کە هەر کێڵگەیەکی پەلەوەر زیاتر لە 60 هەزار مریشکی تێدا مرداربووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 190 هەزار مریشک بە ئەنفلۆنزای باڵدە مرداربوونەتەوە، وەک خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر دەڵێن وەزارەتی کشتوکاڵ هیچ جۆرە پلان و دەرمانێکی پێنەداوین بۆیە سەرجەم مریشکەکانمان مرداربوونەتەوە.
لەکاتی ئێستادا تاکە کار کە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ سامەڕای کردووە ئەوەیە کە ناهێڵێت هیچ جۆرە مریشکێک لە کێڵگەکانی سامەراوە بڕوات بۆ پاریزگاکانی دیکەی عێراق، تا رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ڤایرۆسەکە لەنێو کێڵگە پەلەوەرییەکانی عێراق.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



