
سوێندخواردنی جۆو بایدن
SNN
جۆو بایدن 46ەمین سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە پاش سوێندخواردنی 15 بڕیاری گرنگ و سیاسی واژوو بکات، کە بەشێک لە بڕیارەکانی بریتییە لە رەتکردنەوەی هەندێک بڕیاری دۆناڵد ترەمپ.
گرنگترین بڕیارەکانی بایدن بریتییە لە، بەستنی دەمامک لە دامەزراوە فیدراڵیەکان و فەرمانبەرانی فیدراڵی و دامەزراندنی نووسینگەیەک بۆ رووبەربوونەوەی کۆرۆنا، هەروەها گەڕانەوە دەبێت بۆ رێککەوتنامەی پاریس بۆ کەشوهەوا.
هەروها بایدن بڕیاری تایبەت بەکۆچ هەڵدەوەشێنێتەوە، کە لەم نێوەشدا رێگادان بە هاتوچۆی هاووڵاتیانی وڵاتە ئیسلامییەکان دەگرێتەوە، هەروەها راگرتنی کار لەسەر دروستکردنی دیوارلەسەر سنووری مەکسیک، کە ترەمپ دابووی.
یەکێک لەو بڕیارانەی تریش گەڕانەوە بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ترامپ لەو رێکخراوە جیهانییە کشایەوە، هەروەها ئەمەریکا کاردەکات لەسەر ئەوەی کە حوسیەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە.
لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بایدن بەڵێنی داوە کە بگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی نوێ، ئەنتۆنی بلینکین رایگەیاندووە کە ئەمەریکا بڕیارێکی بەپەلە دەدات کە ئایا دەگەرێتەوە بۆ رێککەوتنەکە کە ساڵی 2015 واژوو کراوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



