بەڕێوەبەری دەزگایەکی تەندروستی “هیچ كه‌یسێكمان نییە پشتڕاستكرابێتەوە كه ئه‌نفلۆنزای باڵنده بێت”

SNN
د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕایگەیاند: تائێستا هیچ كه‌یسێكی پشتڕاستكراوە لە نەخۆشخانەکان نییە كهئهنفلۆنزای باڵنده‌بێت، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هەر کەیسێکی گوماناوی هه‌بووبێت پشكنینیان بۆ كراوە و نێگه‌تیڤ ده‌رچووە پشكنینه‌كانیان.
دەربارەی ئەگەری بوونی چەند ئەنفلۆنزایەک لەوەرزی زستان هاوکات لەگەڵ بوونی کۆرۆنا ڤایرۆس و ئەنفلۆنزای باڵندە چەندە مەترسیدارتر دەبن، د.شەماڵ دەڵێت: له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به‌ڵێ ڕاسته ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نفلۆنزای باڵنده هه‌روه‌ها ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و په‌تای كۆرۆنا بڵاوبێته‌وه له‌وانه‌یه شتێكی باش نه‌بێت، كێشه‌ی ڤایرۆس ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دوو ڤایرۆس لهجهستهیهكدا یه‌كبگرن له‌وانه‌یه گۆڕانكاری، واته بازدان ڕووبدات وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌ریتانیا بینیمان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن كۆڤید 20، بۆچوونی زانستی ئێمه ئه‌وه‌یه كهئاساییه بازدان چه‌ند ههفتهجارێك له‌ڤایرۆس ڕووبدات ئێمه هیوادارین ئه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراق بڵاونه‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مكاته‌دا كه‌وه‌رزی زستانه و په‌تای وه‌رزی هه‌یه تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌مان ده‌كات.
وتیشی “نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا، تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێستادا نزیكبۆته‌وه له‌سفر، بۆ ئەوەش لە ماوەی 15 ڕۆژ وادەکەین نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا ته‌عقیم بكرێت و ئاماده بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌پۆلێكی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، كۆرۆنا یان ئه‌نفلۆنزای باڵنده بڵاوببێته‌وه به‌ڵام ئێمه پێشبینی ئه‌وه ناكه‌ین كه به‌و شێوه بڵاوبێته‌وه، ئه‌نفلۆنزای باڵنده، کاتی خۆی جیهان توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌و شێوه‌یه نامانه‌وێت خه‌ڵك له‌و بابه‌ته بترسێت چونكه له‌وانه‌یه ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش ئاسانتر كۆنترۆڵ بكرێت له‌ڤایرۆسی كۆرۆن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


