“هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا ئامادە نییە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت”

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN
ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رایدەگەیەنێت “دوایین بەییاننامەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەبارەى ئەوەى دەڵێت “داهاتى نەوت رادەستى بەغدا دەکەین لە برى نەوت، هیچ بەهایەکى نییە لاى ناوەند و کەس وەرى ناگرێت” دەشلیت “تاوەکو ئەم دەقیقەیەش حکومەتى هەرێم هیچ ئامادەییەکى فیعلى نییە بۆ رێککەوتن”.
د. ڕێبوار کەریم ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق SNNى رایگەیاند “هەموو ئاراستەکان لە ئێستادا بۆ ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم نایەوێت هیچ داهاتێکى لە بەغداوە بۆ بێت و هیچیش نەنێرێت بۆ بەغدا و دەیەوێت خۆى لەگەڵ ئەو داهاتەى هەیەتى هەڵسوکەوت بکات و بەپێى ئەو داهاتەى بەردەستى مووچە دابەشبکات، چونکە تاوەکو ئەم دەقیقەیەش هەرێم ئامادە نییە لەگەڵ ناوەند رێکبکەوێت و نەوت و داهات رادەست بکات”.
وتیشى: “داهاتى هەرێمى کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە مووچەى پێ دابەشبکرێت، بەڵام ناشەفافیەتى ئەم داهاتانە واى کردووە کە دۆخى هەرێمى کوردستان بگاتە ئەم ئاستە بەهۆى گەندەڵى و ئەمە واى کردووە مووچەخۆران نەتوانن لەکاتى خۆیدا شایستە داراییەکانیان پێبدرێت”.
لەبارەى پرۆژەى گواستنەوەى مووچەى فەرمانبەران بۆ سەر حکومەتى ناوەند، د. ڕێبوار کەریم وتى: “پرۆژەکە ئێستا لە پەرلەمانە و چەند جارێک خراوەتە بەر باس لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە، بەڵام ئەوەى رێگرە لەبەردەم پرۆژەکە نەبوونى لیستێکى راستەقینەى فەرامانبەری فیعلییە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


