
نه‌جلا سه‌عید ئیسماعیل، قوربانى ده‌ستى داعش
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كچێكى ئێزدى پاش حه‌وت ساڵ له رفاندنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه رزگار كرا و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
چیرۆكى رفاندنى نه‌جلا سه‌عید ئیسماعیل له ساڵى 2014 ده‌ستپێده‌كات كاتێك كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه پاش هێرشكردنه سه‌ر شنگال، هاوشێوه‌ى چه‌ندین كچى تر له گوندى تل قه‌سه‌ب ده‌بێته كه‌نیزه‌ى ده‌ستى داعش، دواتر له شنگاله‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سوریا.
نه‌جلا پاش رووخاندنى داعش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ى خێزانى چه‌كدارانى داعش له كه‌مپى هۆل له ڕۆژئاواى كوردستان له شارى حه‌سه‌كه ده‌گیرسێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پاش حه‌وت ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه له خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ى و بێسه‌روشوێنبوونى نه‌جلا به هه‌وڵى رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ توانى كه‌سوكارى بدۆزێته‌وه و گه‌ڕێنرایه‌وه لاى خێزانه‌كه‌ى، بڕیاره به‌مزووانه بگاته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



