مسته‌فا كازمى 4 به‌رپرسى باڵاى سه‌ربازى دوورخسته‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌كانى به‌غدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ناوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى دوورخراونه‌ته‌وه.
یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى فه‌ریق روكن عامر سه‌دام دوورخراوه‌ته‌وه و له جێگه‌ى ئه‌و فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو رهغف دانراوه، عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولفازل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌واڵگرى و له‌ناوبردنى تیرۆر له وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوورخراوه‌ته‌وه و له جێگه‌ى ئه‌و حه‌مید شوكرى، جێگرى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى دانراوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوى گوازراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریی و لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم له‌جێگه‌ى دانراوه، هاوكات فه‌رمانده‌ى پۆلیسى ئیتیحادى فه‌ریق رونك جه‌عفه‌ر به‌تات له كاره‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه و له‌جێگه‌ى ئه‌و فه‌ریق روكن شاكر جه‌وده‌ت دانراوه”.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هه‌واڵگرى و ئاسایشى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا لیوا باسم مه‌جید له كاره‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ى ته‌یه‌ران له به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى روویاندا، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق، “به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه 110 كه‌س برینداربوون و 32 كه‌س كوژراون”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


