بایدن: 100 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین به خۆڕايى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شده‌كه‌ین

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا پلانى ستراتیژى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى له وڵاته‌كه‌یدا واژوو كرد و وتى: “له ماوه‌ى 100 رۆژدا 100 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین به‌سه‌ر هاووڵاتییانى ئه‌مریكادا دابه‌شده‌كه‌ین به‌خۆڕایی”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا پلانى كابینه‌كه‌ى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا راگه‌یاند كه به “ستراتیژی نیشتمانى گشتگیر” به‌ناوبانگه و وتى: “بڕیارمانداوه له ماوه‌ى 100 رۆژدا 100 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین به‌سه‌ر هاووڵاتییانى ئه‌مریكادا دابه‌شبكه‌ین به‌خۆڕایی، به‌ڵام داواشده‌كه‌ین هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌مان بۆ ماوه‌ى 99 رۆژ ماسك به‌كاربهێنن، چونكه به‌كارهێنانى ماسك تاكه چاره‌سه‌ره بۆ رێگریكردن له تووشبوون به كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌مه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین ستراتیژیه‌تێكى نیشتمانى گشتگیره بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانست نه‌وه‌ك سیاسه‌ت، راستى نه‌وه‌ك ركابه‌رى داڕێژراوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جۆو بایدن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ژماره‌ى ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ى كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه زیاتره له ژماره‌ى شه‌هیده‌كانمان له جه‌نگى جیهانیدا، چونكه ژماره‌ى قوربانییه‌كانمان 400 هه‌زار كه‌سه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بزانین ئێمه براوه‌ین، به‌ڵام براوهیهكى خراپ، پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین”.
جۆو بایدن باسى گه‌ڕانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ ناو رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كرد پاش ئه‌وه‌ى به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشوو، ئه‌و وڵاته له رێكخراوه‌كه كشایه‌وه و وتى: “به زووترین كات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ئه‌م بڕیاره دووباره ده‌به‌ینه‌وه كۆنگرێس”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه ته‌نیا 24 كاتژمێر تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونیدا باسى له ئابوورى وڵاته‌كه‌شى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئێمه ده‌مانه‌وێت بازرگانییه‌كان دووباره ببوژێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


