كارنامه‌ى شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

SNN
بڕیاره شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقش ده‌ڵێت: “له سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆكانى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا یه‌كلاده‌كرێنه‌وه”.
هه‌فته‌ى پێشوو دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “رۆژى شه‌ممه یاخود یه‌كشه‌ممه شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، له‌وانه‌یه شاندێكى سیاسى باڵاش به‌هه‌مانشێوه سه‌ردانى به‌غدا بكات”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “شاندى حكومى هه‌رێم هێشتاش پێكهاته‌كه‌ى به دیاریكراوى بۆ ئێمه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكى زۆر له‌و وه‌زیر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه پێكهاتووه كه پێشتر هاتوون بۆ به‌غدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كورده‌كانى لیژنه‌ى دارایی كۆده‌بنه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم یه‌كلابكرێته‌وه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا”.
له‌باره‌ى پێشبینیيهكانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم و هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كان، ڕێزان شێخ دلێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “من پێشتریش وتوومه، لایه‌نه‌كانى عێراق سه‌ره‌تا تووندن، به‌ڵام كه رێككه‌وتنى سیاسى ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته ئاسانتر ده‌بێت و ده‌رگاكان ده‌كرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م جاره تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه، چونكه تا ئێستاش حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به راده‌ستكردنى نه‌وت به به‌غدا، ئه‌گه‌ریش پابه‌ند نه‌بێت چاره‌نووسى پشكى هه‌رێم نادیار ده‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له یه‌كهه‌ڵوێستى فراكسیۆنه كوردییه‌كان كورد له به‌غدا ده‌كات له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتى له‌گه‌ڵ گروپى 15 كه ئێستا “هاوپه‌یمانى هیواى كوردستان”ن و فراكسیۆنى پارتیش كۆبووینه‌ته‌وه، بڕیارمانداوه تاوه‌كو كۆتایی شه‌ڕ بۆ قوتى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین”.
روونیشده‌كاته‌وه: “به‌ڵام شه‌ڕى ئێمه به‌شێكى بابه‌ته‌كه‌یه، چونكه تا ئێستا هیچ كه‌سێك له هیچ لایه‌نێك جێگره‌وه (به‌دیلێك)ى پێشكه‌شنه‌كردووه له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته ئێمه چى بكه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م شانده‌ى هه‌رێم بگاته رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات، تا ئێستا هیچ پلانێكى جێگره‌وه نییه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتى به‌دیلیان هه‌یه؟ ڕێزان شێخ دلێر ده‌ڵێت: “بابه‌ته‌كه ئێمه نین، خۆى له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م جێگره‌وه‌یه په‌یوه‌ندى به قوتى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسان نییه به‌ته‌نیا لایه‌نێك پێشكهشیبكات، چونكه له كۆتاییدا ئه‌وه بابه‌تێكه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه لۆبى سیاسى بۆ بكه‌ن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت و سبه‌ى ده‌گه‌نه به‌غدا، ئه‌ندامه‌كانى پێكهاتوون له:دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


