ئەندامێکی لیژنەی دارایی “هەرێم گەورەترین بەربەستە لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە”

دیناری عێراقی
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای 2021ی عێراق دەدرێت.
جەمال کۆچەر بە سایتی “بغداد الیوم”ی راگەیاند: لیژنەی دارایی بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەسەر بودجەی عێراق، خەریکە دەگەینە کۆتایی گفتوگۆکانمان، بەڵام گەورەترین بەربەست بۆ تێپەڕنەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو دواکەوتنی هەرێمی کوردستانە بەهۆت ئەوەی هێشتا لەسەر رادەستکردنی نەوت و پشکی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆئە ئەمڕۆ شاندی هەرێم بۆ دواینجار دێتە بەغداو کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی و کەسانی پەیوەست بەو بوارە کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
جەمال کۆچەر ئەوەشی ئاشکراکرد” لە لیژنەی دارایی گۆرانکاری زۆری لە بودجەی 2021دا ئەنجامداوە وەک بودجەی رووداوە بە پەلەکان لە 500 ملیار دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ 150 ملیار دینار، هەروەها کەمکردنەوەی بڕێک لە مووچەی فەرمانبەران، هەروەها حکومەت هەوڵدەدات بەهای نەوت لە 42 دۆلارەوە بکات بە 45 دۆلار بەمەش 5 تریلیۆن دینار بۆ حکومەتی عێراقی زیاد دەکات، هەورەها تاکە شێتێک لە بودجەی 2021دا بە جێگری مابێتەوەو لە چەند رۆژی رابردوودا دەستکاری نەکرابێت تەنیا بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار ئەوەش 1450 دینار بەرامبەر هەر دۆلارێکی ئەمریکی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


