بەشێوەیەکى فەرمى کۆمپانیاى مارسیدس بێنز-ى ئەڵمانى لقى خۆى لە شارى سلێمانى کردەوە

وێنەی نایشیی ئۆتۆمبێلێکی مارسیدیس
SNN
ئێوارەى ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا کۆمپانیاى مارسیدس بێنز لە شارى سلێمانى لقى خۆى بە فەرمى کردەوە، سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانیش رایگەیاند “بەهاتنى ئەم جۆرە کۆمپانیایانە چەندین هەلى کار دەڕەخسێت و ئابوورى شار دەبوژێتەوە”.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بە SNNى راگەیاند “ئەم کۆمپانیایە بۆ یەکەمجارە لە شارى سلێمانى دەکرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەشى (وەرشە)یان کردووەتەوە کە ئەوە گرنگى خۆی هەیە، چونکە لە ماوەکانى رابردوودا ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبێلێکى مارسیدس کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکەى هەبوایە دەبوو بچێتە هەولێر یان بۆ بەغدا، بەڵام ئێستا ئەمە دەبێتە کار ئاسانى و دەتوانێت لێرە ئەو گرفتە چارەسەر بکات”.
وتیشى: “ئەو ئۆتۆمبێلانەى دروستدەکرێت بە تایبەتمەندى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان دروستدەکرێت و بۆ شەقام و رێگا و بانەکانیش گونجێنراوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “لە رووى ئابوورییەوە هەلێکە بۆ رەخساندنى کار و هاتنى کۆمپانیایەکى بیانى لەم جۆرە بۆ شارى سلێمانى سیمایەکى جیاواز دەبەخشێتە شارەکەمان”.

وێنەی نایشیی ئۆتۆمبێلێکی مارسیدیس

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


